ئه‌مریكا داواكارییه‌ قوڕسه‌كه‌ ده‌خاته‌ به‌رده‌م سوودانى عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌لینا رۆمانۆسكى باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ عێراق داوا له‌ محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌كات ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كى میلیشیاكان بگرێت و ده‌شڵێ، "عێراقییه‌كان نایه‌وێ له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ببرێن".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 16/تشرینى دووه‌م/2022 ئه‌لینا رۆمانۆسكى دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى "ئه‌لعه‌ره‌بیه‌" كردووه‌ و له‌ دیمانه‌كه‌دا دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ى له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى له‌ عێراق روونه‌ و ده‌شڵێ، "ئه‌مریكا هانى سوودانى ده‌دات له‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كى هاوسه‌نگى ده‌ره‌وه‌ دروست بكات".

باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ عێراق داوا له‌ حكومه‌تى سوودانى ده‌كات ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كى میلیشیاكان بگرێت و ده‌شڵێ، "عێراقیيه‌كان نایانه‌وێ له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ببرێن".

پێشتر له‌ سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى هه‌ر یه‌كه‌ له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادى و عادل عه‌بدولمه‌هدى و مسته‌فا كازمى، ئه‌مریكا داواى كۆنتڕۆڵكردنى میلیشیاكانى كردووه‌، كه‌چى هیچیان نه‌یانتوانی ئه‌م داوایه‌ى ئه‌مریكا جێبه‌جێ بكه‌ن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین