راپۆرتێكى به‌ریتانى: جه‌نگێكى نهێنى له‌ عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

راپۆرتێكى به‌ریتانى ده‌ڵێ جه‌نگێكى نهێنى له‌نێوان ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانى وڵاتان له‌ عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كوشتنى مامۆستا ئه‌مریكییه‌كه‌یش به‌شێك بووه‌ له‌و جه‌نگه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 15/تشرینى دووه‌م/ 2022 ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى پوخته‌ى راپۆرتێكى به‌ریتانى ئاماده‌كردووه‌، كه‌ باس له‌ بوونى جه‌نگێكى نهێنى نێوان ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانى دنیا ده‌كات و ده‌شڵێ، "كوشتنى ستیفن ترۆل به‌شێكه‌ له‌و جه‌نگه‌".

راپۆرته‌كه‌ پێیوایه‌ ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌ ئه‌مریكییه‌كان له‌دواى پرۆسه‌ى كوشتنى ترۆلن، ئه‌وه‌ى ئێستایش له‌ عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت، شه‌ڕێكى نهێنى ده‌زگاكانى هه‌واڵگرییه‌، ئامانجیان ته‌نیا بۆ خۆسه‌پاندنه‌ به‌سه‌ر یه‌كتر.

له‌ناوه‌ڕاستى هه‌فته‌ى رابردوو ستیفن ترۆل كه‌ مامۆستایه‌كى ئه‌مریكى بوو له‌ به‌غدا كوژرا، تا ئێستا به‌ فه‌رمى بكوژانى ده‌ستگیرنه‌كراون.

میدیا و به‌رپرسانى ئه‌مریكا رووداوى كوشتنى ئه‌مریكیه‌كه‌یان به‌ ناڕۆشن وه‌سفكردووه‌، دووپاتی ئه‌وه‌یش كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ستیفن ترۆل هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌ سوپاى ئه‌مریكاوه‌ نییه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین