گه‌شه‌ى دانیشتووانى عێراق دابه‌زیوه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق ئاشكراى كرد، رێژه‌ى گه‌شه‌ى دانیشتووانى عێراق بۆ 2.5% دابه‌زیوه‌ و پێشبینیش ده‌كات له‌كۆتایى ئه‌مساڵ ژماره‌ى دانیشتووانى عێراق بگات به‌ 42 ملیۆن كه‌س.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 15/تشرینى دووه‌م/2022 عه‌بدولزه‌هره‌ هینداوى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، "ژماره‌ى دانیشتووانى عێراق له‌كۆتایى 2021 گه‌یشته‌ 41 ملیۆن و 150 هه‌زار كه‌س، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌كۆتایى 2022 بگات به‌ 42 ملیۆن كه‌س". 

ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى پلاندانان ئاشكرایشى ده‌كات، رێژه‌ى دانیشتووانى عێراق كه‌میكردووه‌، دواى ده‌یان ساڵ بۆ یه‌كه‌مجار ده‌گاته‌ 2.5% كه‌ پێشتر له‌سه‌رووى 3% بوو. عه‌بدولزه‌هره‌ ده‌شڵێ، "ئه‌و دابه‌زینه‌ له‌ ئه‌نجامى هۆشیاربوونه‌وه‌ى خێزانه‌كانه‌".

پێشتر راپۆرتێكى ئه‌مریكى كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ سه‌رژمێرى دانیشتووانى وڵات مه‌زنده‌ى كرد بوو ژماره‌ى دانیشتووانى عێراق 44 ملیۆن و 856 هه‌زار كه‌س بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین