راپۆرتێكى نێوده‌وڵه‌تى: عێراق له‌ بێزراوترین وڵاته‌كانى جیهانه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕێكى ئه‌مریكى كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ سه‌رژمێرى دانیشتووانى جیهان له‌ راپۆرتێكدا 15 وڵاتى وه‌ك بێزراوترین وڵاتانى جیهان ده‌ستنیشان كردووه‌، كه‌ یه‌كێكیان عێراقه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14/ تشرینى دووه‌م/2022 ماڵپه‌ڕى World Population له‌ راپۆرتێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، 15 وڵات هه‌ن كه‌ به‌ هۆكارى جیاواز له‌لایه‌ن وڵاتانى ترى جیهان به‌ "بێزراو" ناسراون و مایه‌ى  رقلێبوونه‌وه‌ن، هۆكاره‌كانیش بریتین له‌ هه‌ڵسوكه‌وتى حكومه‌ت و سوپاى ئه‌م وڵاتانه‌، كولتوور و ئاینى باوى ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌، یانیش به‌هۆى ره‌فتارى گه‌شتیارانیه‌تى. 

سێ بێزراوترین وڵات بریتین له‌ "چین و ئه‌مریكا و رووسیأ" دواى ئه‌وانیش كۆمه‌ڵێك وڵاتى تر دێن كه‌ ئه‌مانه‌ن: كۆریاى باكوور، ئیسرائیل، سعوودیه‌، ئێران، پاكستان، ئه‌ڵمانیا، عێراق، هیند، سووریا، ژاپۆن، فه‌ڕه‌نسا، به‌ریتانیا. 

سه‌باره‌ت به‌ عێراق باسى له‌وه‌ كردووه‌، هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌م وڵاته‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستى نێوده‌وڵه‌تى، هه‌روه‌ها تۆمارێكى فراوانى پێشێلكاریى مافى مرۆڤ له‌م وڵاته‌ هه‌یه‌، جیا له‌وه‌یش ده‌سه‌ڵاتێكى دیكتاتۆرى فه‌رمانڕه‌واێتى ئه‌م وڵاته‌ى كردووه‌.

راپۆرته‌كه‌ باسى له‌وه‌یش كردووه‌، له‌ به‌رانبه‌ر وڵاتانى بێزراو چه‌ندان وڵاتى "خۆشه‌ویست و په‌سه‌ندكراو" هه‌یه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین