یونامى سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كانى ئێران ده‌كات کوردستانی

نوچه‌نێت

نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كانى ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێ، "نابێت عێراق بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كێشه‌كان به‌كاربهێرێت".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14/ تشرینى دووه‌م/2022 نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق" یونامى" له‌ په‌یامێكدا سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كانى ئێران ده‌كات و ده‌ڵێ، "ئه‌و هێرشانه‌ى ئێران به‌ مووشه‌ك و درۆن بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان پێشێلى سه‌روه‌ریى عێراق ده‌كه‌ن و نابێت عێراق وه‌ك گۆڕه‌پانى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كێشه‌كان به‌كاربێت و ده‌بێت رێز له‌ خاكه‌كه‌ى بگیرێت".

یۆنامى ده‌شڵێ، "گفتوگۆكردن له‌نێوان عێراق و ئێران بۆ پڕكردنه‌وه‌ى بۆشاییه‌ ئه‌منییه‌ هاوبه‌شه‌كان تاكه‌ رێگه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ریى". ئه‌مڕۆ سوپاى پاسدارانى ئێران بۆردومانى كۆیه‌ و زڕگوێز و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى ترى كرد و به‌گوێره‌ى ئاماره‌ فه‌رمییه‌كان به‌هۆى ئه‌و هێرشانه‌ دوو كه‌س شه‌هید بوون و هه‌شت كه‌سیش بریندارن.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین