مەسرور بارزانى ئیدانەى هێرشەکانى ئێران دەکات
نوچەنێت:
مەسرور بارزانى، سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان، لە سەر هێرشەکانى ئێران بۆ بارەگاى حیزبەکانى ڕۆژهەڵات لە کۆیە ڕایگەیاند، ئەم هێرشانە پێشێلکردنی سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان و عێراقە.
ئەمڕۆ دووشەممە (14/تشرینى دووەم/2022) مەسرور بارزانى، سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان، سەرکۆنەی هێرشەکانی سنووری کۆیە و زڕگوێزی کرد.
لە میانى رێوڕەسمی راگەیاندنی ئینستیتیوتی داهێنان و نوێگەری گوتارێکى پێشکەشکرد و تێیدا لە بارەى هێرشەکانى ئێران بۆ سەر حزبەکانى ڕۆژهەڵات لە کۆیە و زڕگوێز گوتى، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم و هیواداریشم شوێنی شەهیدەکان بەهەشت بێت.
سوپاى پاسداران جارێکى تر بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە زڕگوێزى سنوورى سلێمانى مووشەکباران کرد، بەپێى ڕاگەیێندراوى وەزارەتى تەندروستى هەرێمى کوردستان، تاوەکو ئێستا پێشمەرگەیەک شەهید بووە و هەشتى دیکەش بریندار بوونە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment