بینیامین ناتەنیاهۆ بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی ئیسرائیل راسپێردرا عێراق ناوچەکە و جیهان
ئیسحاق هێرزۆغ، سەرۆكی ئیسرائیل بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆكی پارتی لیكۆدی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ راسپارد.

ئەمڕۆ یەكشەممە (13/تشرینی دووەم/ 2022) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە سەرۆكی ئیسرائیل بنیامین ناتەنیاهۆی بۆ پێكهانی حكومەتی نوێی وڵاتەكەی راسپارد، لە مەراسیمی راسپاردەكەش گوتی، "راستە دادگایەك دژ بە ناتەنیاهۆ هەیە، ئەو بڕیارش لای من ون نییە، بەڵام بڕیارێكی دادگای باڵاش سەبارەت بەو بابەتە هەیە، بۆیە دوای بیركردنەوە بەگوێرەی ئەو یاسایە بڕیارم دا بۆ پێكهێنانی حكومەت رامسپارد."

هێرزۆغ ماوەی (28) رۆژی بە سەرۆكی پارتی لیكۆد داوە، دواتریش دەتوانێت (14) رۆژی تر درێژ بكاتەوە، ئەگەر نەیتوانی لەو ماوەیە حكومەت پێكبهێنێت، ئەوكات سەرۆكی ئیسرائیل كەسێكی تر رادەسپێرێت. 

لەدوای راسپاردنی ناتەنیاهۆ لە لێدوانیكی دا گوتی، "بۆ یەكەمجارە هەست بەسووربوون لەم كارەم دەكەم وەك ئەوەیە (26) ساڵ پێش ئێستا بەدەستم هێناوە."

لە بەشێكی تری قسەكانی رایگەیاند، “من دەبم بە سەرۆك وەزیرانی هەموو ئەو كەسانەی دەیانگیان پێداوم و ئەوانەشی دەنگیان پێنەداوم، من بڕوام بەو جۆرەیە، ئەوەش بەرپرسیارێتی منە، هەموو هەوڵێكیش دەخەمەگەڕ بۆ ئەوەی حكومەتێكی سەقامگیر و سەركەوتوو و بەرپرس و دڵسۆز بەبێ جیاوزی  كار بۆ بەرژەوەندی دانیشتوانی ئیسرائیل بكات." 

لە هەڵبژاردنی هەفتەی رابردوو پارتی لیكۆد (64) كورسی لە (120) كورسی پەرلەمانی ئیسرائیلی بردەوە، لەگەڵ چەند پارتێكی تر هاوپەیمانی كردووە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین