عێراق له‌گه‌ڵ ئۆپێك پێداچوونه‌وه‌ بۆ پشكى به‌رهه‌مهێنانى خۆى ده‌كات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق دووپاتى كرده‌وه‌ وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌قامگیربوونى نرخى نه‌وته‌ له‌ بازاڕه‌كان و گوتیشى، "له‌گه‌ڵ ئۆپێك به‌ پشكى به‌رهه‌مهێنانى خۆمان داده‌چینه‌وه‌".

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 13/ تشرینى دووه‌م/ 2022 ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ لێدوانێكى محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تێیدا دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌قامگیربوونى نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كان و نایه‌وێ نرخى به‌رمیلێك له‌ 100 دۆلار زیاتر بێت.

سوودانى گوتى، "عێراق ئه‌ندامى ئۆپێكه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى ترى رێكخراوه‌كه‌  پێچداچوونه‌وه‌ى بۆ پشكى به‌رهه‌مهێنانى خۆى و زیادبوونى ده‌كاته‌وه‌". دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ عێراق پابه‌ند ده‌بێت به‌ سیاسه‌تى ئۆپێك.

عێراق له‌ ئاماده‌كردنى بودجه‌ى گشتى خۆى به‌ رێژه‌ى 96% پشت به‌ داهاتى نه‌وت ده‌به‌ستێت و ئێستا بیر له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ ئاستى به‌رهه‌مهێنانى به‌رزتر بكاته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین