ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر 70 ملیاره‌كه‌ى كازمى ده‌دات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق روونكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و 70 ملیار دیناره‌ داوه‌، كه‌ بۆ نووسینگه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوو ته‌رخان كرا بوو. ئه‌میندرێتیه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "له‌سه‌ر داواى سوودانى راگیراوه‌".

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 10/تشرینى دووه‌م/ 2022 ئه‌میندارێتى ئه‌نجومه‌نى ده‌ڵێ، "راگرتنى ته‌رخانكردنى 70 ملیار دینار بۆ نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران له‌سه‌ر داواى سوودانى بووه‌".

له‌ 17ى مانگى رابردوو دادگاى فیدڕاڵى  بڕیارى دا، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ رابگیرێت كه‌ بۆ نووسینگه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراق ته‌رخان كراوه‌، نووسینگه‌ى كازمیش روونكردنه‌وه‌ى دا كه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ هێشتا خه‌رج نه‌كراوه‌ و بۆ ته‌واوى ده‌زگاكانى نووسینه‌گه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران بووه‌. كه‌چى ئێستا سوودانى بڕیارى داوه‌ بڕه‌ پاره‌كه‌ بۆ قوتابخانه‌كان خه‌رج بكرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین