سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان پەیامێک ئاراستەى جێگرى یەكەمی سەرۆكی پارتی دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

كاوە مەحمود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان، لە پەیامێکدا سەرکەوتنى کۆنگرەى (14)ى پارتى و هەڵبژاردنى نێچیرڤان بارزانى وەک جێگرى یەکەمى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان پیرۆز دەکات، بوونی نێچیرڤان بارزانییش لە لوتکەی پارتیدا بە گرنگ دەزانێت بۆ پێکەوەکارکردنی سیاسی لەکوردستاندا.

 لە پەیامى پیرۆزبایی سكرتێری حزبی شیوعیی كوردستاندا بۆ جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، هاتووە "بەبۆنەی كۆتایی هاتنی كۆنگرەی چواردەهەمینی پارتی دیموكراتی كوردستان و هەڵبژاردنەوەی بەڕێزت بە جێگری یەكەمی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، جوانترین پیرۆزباییت ئاراستە دەكەم و هیوادارم لە كارەكانتدا سەركەوتوو بیت".

د. كاوە مەحمود لە پەیامەکەیدا دەڵێت، بوونی نێچیرڤان بارزانی " لە لوتكەی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان و لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستاندا، بە گرنگ دەزانین، بۆ ئەوەی پەیوەندی شیوعی و پارتی لەلایەك و پێكەوە كاری سیاسیی نێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بەهێزتر بێت، لەم بوارەدا ڕۆڵی بەڕێزتان بەرز دەنرخێنین، هیوادارین سەركەوتوو بن."

پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری حزبی شیوعی بۆ جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی، دوای ئەوە دێت کە رۆژی 03-11-2022 لە یەکەم رۆژی کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، نێچیرڤان بارزانی بە تێکڕای دەنگی ئەندامانی کۆنگرە بە جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی هەڵبژێردرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین