سەرۆک وەزیرانى پێشووى عێراق پیرۆزبایى لە جێگرى یەکەمى سەرۆکى پارتى دەکات
نوچەنێت:
ئەیاد عەلاوى لە بەشێکى پەیامەکەیدا دەڵێت "بەڕێز برا و سەرۆك نێچیرڤانی بارزانی سڵاو و ڕێز، هیوای سەركەوتن و سەرفرازیتان بۆ دەخوازم بە خۆشحاڵییەوە پیرۆزبایی لە جەنابتان دەكەم بۆ كۆبوونەوەی ئەندامانی پارتی دیموكراتی كوردستانی تێكۆشەر و سەركەوتنی كۆنگرەی چواردەمینی پارتی، كە تیایدا بەڕێزتان باوەڕی جێگری برا و سەرۆك مەسعوود بارزانیتان پێدرایەوە."
سەرۆک وەزیرانى پێشووى عێراق لەو پەیامەیدا ئاراستەى جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی کردووە دەشڵێت " باوەڕم بە توانا باڵاكانی ئێوە ههیه بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی بەرامبەر خەڵك و خۆشەویستانمان لە كوردستانی خۆشەویست و پاراستنی ئەو ئەزموونە دیموكراسییە تاكانەی ئەوێ و ئەو سەركەوتنانەی كە لە هەموو بوارەكاندا ئەنجامتانداوە و ئەنجامی دەدەن، هیوای سەركەوتن و بەردەوامی بۆ بەڕێزتان و برایان لە پارتی دیموكراتی كوردستان دەخوازم."
رۆژی 03-11-2022 پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبەشداری زیاتر لە هەزار ئەندامی کۆنگرە، لە شاری دهۆک کۆنگرەی 14ی خۆی بەست و لە یەکەم رۆژی کۆنگرەدا بە تێکڕای دەنگی ئەندامانی کۆنگرە نێچیرڤان بارزانی بە جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی هەڵبژێردرا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment