باخچهلى: لە گفتوگۆکانى ئاكپارتى وههدهپە نیگەران نین
رۆژى سێشهممه (هەشتى/تشرينى دووهم/2022) ماڵپهرى (بى بى سى) بڵاويكردهوه، دهوڵهت باخچهلى، سهرۆكى گشتى پارتى مهههپه، ستايشى سەردانى شاندى ئاكپارتى كرد بۆ لاى هەدەپە، كە گفتوگۆيان لەسەر هەمووارى دەستوورى بۆ دانان بە ئازادى باڵاپۆشى لە شوێنە گشتييەكان كردووە، ئەوەش هەنگاوێكى دروست و ئاساييە.
سەبارەت بە هێرشەكانى كەمال كليچدار ئۆغلۆ، سەرۆكى جەهەپەش خاخچەلى رايگەياند، "كليچدار ئۆغلۆ سياسييەكى وەك سياسيەكى بەڵێندەرە راسپێردراوە بۆ ئەوەى سوكايەتى بە ئەتاتورك بكات و كۆتايى بە پارتى گەلى كۆمارى بهێنێت."
دەربارەى سەدارنەكەى ئاكپارتيش بۆلا ئەو پارتە كوردييە سەرۆكى مەهەپە روونيكردەوە ئەو سەردانە بە ئامانجى گفتوگۆكردن بووە لەسەر پارێزگارى لە خێزان و باڵاپۆشى، كۆبوونەوەى پارتى فەرمانڕەوا لەگەڵ پارتە سياسييەكان لە چوارچەى پەرلەمان بۆ گفتوگۆ كارێكى پێويستە، ئێمە سەيرى ئەوە ناكەين ئەو پارتە كوردييە، بەڵكو سەيرى چۆنييەتى چارەسەركردنى ديموكراسى و لۆژيكى بۆ كێشەكان دەكەين، چونكە ئێمە سەيرى كرۆك دەكەين نەك سەيرى رووكەش.
پارتى نەتەوە پەرستى توركى ناكۆكى قووڵى لەگەڵ هەدەپە هەيە، لە ماوەى رابردوو داواى هەڵوەشاندنەوەى ئەو پارتە كورديەى دەكرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment