له‌ دۆسیه‌ى هه‌واڵگرى سوودانى متمانه‌ به‌ هیچ لایه‌نێك ناكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌ سیاسییه‌كان بۆ رۆژنامه‌ى مه‌دایان ئاشكرا كردووه‌، محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق متمانه‌ به‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى شیعه‌ ناكات، تا ده‌زگاى هه‌واڵگرییان راده‌ست بكات، بۆیه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى كاتى خۆى ده‌زگاكه‌ به‌ڕێوه‌ده‌بات.

رۆژنامه‌ى مه‌دا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ حه‌وتى تشرینى دووه‌م 2022 له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌ردانى ده‌زگاى هه‌واڵگرى نیشتمانى عێراقى كردووه‌ و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ده‌زگاكه‌ كۆبووه‌ته‌وه‌ و به‌ ئاشكرا رایگه‌یاندووه‌، له‌ قۆناغى ئێستادا خۆى سه‌رپه‌رشتى كارى ده‌زگاكه‌ ده‌كات.

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى شیعه‌ باسیان له‌وه‌ كردووه‌، سوودانى متمانه‌ى به‌ لایه‌نه‌كانى شیعه‌ نییه‌، به‌ تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى میلیشیایان هه‌یه‌، چونكه‌ له‌ ماوه‌ى رابردوودا ده‌ركه‌وتووه‌ زانیارییه‌كانى ده‌زگاكه‌ بۆ میلیشیاكانى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق و كه‌تائیبى حزبوڵا دزه‌یان پێكراوه‌.

رۆژنامه‌ى مه‌دا باس له‌وه‌یش ده‌كات به‌رپرسانى ئه‌مریكا له‌م رووه‌وه‌وه‌ هه‌ندێك زانیارییان به‌ سوودانى داوه‌. بۆیه‌ سوودانیش رایگه‌یاندووه‌، هه‌ندێك به‌رپرسان ده‌زگا تایبه‌ته‌كان به‌ ئێستادا دانانێت. پێشتر به‌ر له‌وه‌ى ببێته‌ سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمى سه‌رۆك ده‌زگاى هه‌واڵگرى بوو، دواى ئه‌ویش رائید جوحى بوو.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین