خـەرجـیـەکـانـی نـاتـۆ لـە 2020ـدا! ئابووری جیهان
سکرتێری گشتی ناتۆ (جێنس ستوڵتنبێرگ) رایگەیاند، خەرجییە سەربازییەکانی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ، لە 2020ـدا زیادیان کردووە، ئەم هەڵکشانەی خەرجییە لە کاتێکدایە کە 2020، ساڵێکی پڕ قەیرانی ئابووری جیهان و وڵاتانی ئەندامانی ناتۆ بووە

نوچەنێت

ستوڵتنبێرگ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا و لە میانەی ڕاگەیاندنی راپۆرتی ساڵانەی ناتۆ، گوتی: "سەرەڕای ئەو داتەپینە ئابوورییە، جیهان بە هۆی پەتای کۆرۆناوە بە خۆیەوە بینی، خەرجی سەربازی وڵاتانی یەکێتیی ئەروپا و کەندا بە ڕێژەی 3.9% بەرزبووەتەوە، ئەم بەرزبوونەوەیە ماوەی شەش ساڵە لە بەرزبوونەوەی بەردەوامدایە."

 هەروەها سکرتێری گشتی ناتۆ، ئاماژەی بە بەردەوامی زیادبوونی ئەو خەرجیانە کرد تا کۆتایی ساڵی 2021، ئەمەیش بە هۆی ناسەقامگیری ناوچە کێشەلەسەرەکانی جیهانەوەیە.

 لە ڕاپۆرتەکەی ناتۆدا هاتووە: کۆی خەرجییەکانی 30 وڵاتی ئەندام لەو ڕێکخراوە، بڕی 1.28 تریلیۆن دۆلار(860 میلیار یۆرۆ) بووە، وڵاتی ئەمریکا پشکی شێری لەو خەرجییانە بەرکەتووە کە ڕێژەکەی 71%، ئەم خەرجیانەی وڵاتان لە کاتێکدایە، کە بەشێکی وڵاتانی ئەندام پشکی بەشداریکردنیان، بە هۆی قەیرانی ئابووری وڵاتەکانیان لە سەردەمی کۆرۆنا بە رێژەی 2% کەمبووەتەوە، بەڵام بە گوێرەی لێدوانی ستوڵتنبێرگ، ئەندامانی ناتۆ توانیوانە چارەسەری ئەو کێشەیە بکەن لە نێوان خۆیاندا. 

جگە لەوەی بەهۆی فشاری واشنتۆن، 11 وڵاتی یەکێتیی ئەورووپا بە ڕێژەی 2%ـی، داهاتی ناخۆیی وڵاتەکانیان بودجەی سەربازیان لە ناتۆ زیاد کردووە، لە دوای ڕووداوەکانی 2014ـەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین