رۆژنامه‌یه‌كى ئه‌مریكى هه‌ڕه‌شه‌ى ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێم و سعوودیه‌ ئاشكرا ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جوڕناڵى ئه‌مریكى له‌سه‌ر زارى به‌رپرسانى سعوودیه‌ ئاشكراى كردووه‌، ئێران ئاماده‌كاریى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى هێرش بكاته‌ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و سعوودیه‌، تا سه‌رنجى كێشه‌كانى ناوخۆى بخاته‌ ده‌ره‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ دووى تشرینى دووه‌م 2022 ماڵپه‌ڕى ئه‌لمۆنیتۆر و شه‌رق و چه‌ندان ماڵپه‌ڕى تر بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ رۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جوڕناڵ ئاشكراى كردووه‌، به‌رپرسانى سعوودیه‌ ده‌ڵێن ئێران ئاماده‌كاریى بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و سعوودیه‌ ده‌كات.

به‌رپرسانى ئه‌مریكى دووپاتیان كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌وان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى سعوودیه‌ له‌ هاوئاهه‌نگیین، بۆئه‌وه‌ى به‌رپه‌رچى هه‌ر هێرشێكى ئێران بده‌نه‌وه‌ و ماڵپه‌ڕه‌كان دووپاتیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ ئێران چه‌ندان جارى تر هێرشى كردووه‌ته‌ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و سعوودیه‌.

جۆن كێربى گوته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریكا ده‌ڵێ، "ئه‌مریكا هه‌ست به‌ نیگه‌رانى ده‌كات له‌ هه‌ڕه‌شه‌ى له‌م جۆره‌ بۆ سه‌ر سعوودیه‌، بۆیه‌ له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ له‌ په‌یوه‌ندیین". پێشتر چه‌ندان جار ئێران به‌ مووشه‌ك هێرشى كردووه‌ته‌ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و سعوودیه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین