وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌ران گێڕانه‌وه‌ى كه‌سوكارى تیرۆریستانى داعشى راگرت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئیڤان فایق وه‌زیرى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق رایگه‌یاند، پرۆسه‌ى گێڕانه‌وه‌ى كه‌سوكارى تیرۆریستانى داعش له‌ كه‌مپى هۆلى سووریاوه‌ بۆ ناو خاكى عێراق راده‌گیرێت، تا میكانیزمێكى نوێ بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ داده‌نرێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ دووى تشرینى دووه‌مى 2022 ئیڤان فایق له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى باڵاى به‌هاناوه‌چوون و پاڵپشتى ئاواره‌كان كۆبووه‌وه‌ و بڕیارى دا گێڕانه‌وه‌ى كه‌سوكارانى داعش له‌ كه‌مپى هۆل بۆ كه‌مپى جه‌دعه‌ له‌ باشوورى مووسڵ رابگیرێت، تا ئه‌و كاته‌ى میكانیزمێكى نوێ داده‌نرێت و بارودۆخى گێڕانه‌وه‌یان ئاسایى ده‌بێته‌وه‌.

دووپاتیشى كردووه‌ته‌وه‌ كه‌  دۆسیه‌ى كه‌مپى جه‌دعه‌ 1 و جه‌دعه‌ 5 به‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌درێت.

پێشتر به‌ سه‌دان خێزانى تیرۆریستانى داعش ئه‌وانه‌ى عێراقى بوون، هێنرانه‌وه‌ كه‌مپى جه‌دعه‌ له‌ باشوورى مووسڵ، ئه‌مه‌یش ناڕه‌زاییه‌كى گه‌وره‌ى له‌لایه‌ن پێكهاته‌ى ئێزیدى و خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ دروست كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین