داهاتى مانگى رابردووى نه‌وتى عێراق نۆ ملیار دۆلاره‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند، له‌ مانگى رابردوو "تشرینى یه‌كه‌م" زیاتر له‌ 104 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ كراوه‌، داهاته‌كه‌یشى زیاتر له‌ نۆ ملیار دۆلار بووه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ یه‌كى تشرینى دووه‌مى 2022 وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا داهاتى نه‌وت له‌ مانگى رابردوو "تشرینى یه‌كه‌م" ئاشكرا ده‌كات، له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ هاتووه‌  104 ملیۆن و 831 هه‌زار و 120 به‌رمیل ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ كراوه‌ و داهاته‌كه‌یشى نۆ ملیار و 258 ملیۆن دۆلار بووه‌. 

تێكڕاى هه‌نارده‌ى رۆژانه‌ سێ ملیۆن و 382 هه‌زار به‌رمیل بووه‌ و تێكڕاى نرخى هه‌ر به‌رمیلێكیش 88 دۆلار و 31 سه‌نت بووه‌.

بڕى نه‌وتى هاورده‌كراوى نه‌وتى كێڵگه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق 102 ملیۆن و 70 هه‌زار و 427 به‌رمیل بووه‌، كه‌چى نه‌وتى ره‌وانه‌كراوى كه‌ركووك دوو ملیۆن و 417 هه‌زار و 893 به‌رمیل بووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین