له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆمارى عێراق دوو جێگرى ده‌بێت
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه یه‌كى تشرینى دووه‌م/ 2022 رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى له راپۆرتێكدا ئاشكراى ده‌كات، لایه‌نه‌كانى هاوپه‌یمانى ئیداره‌ى ده‌وڵه‌ت كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى پۆستى جێگرانى سه‌رۆك كۆمار بگێڕنه‌وه.
عه‌دنان جابرى په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆ ئه‌و زانیارییانه‌ى پشتڕاستكردووه‌ته‌وه و به گرنگى زانیوه سه‌رۆك كۆمارى عێراق جێگرى هه‌بێت، بۆئه‌وه‌ى له بڕیاره‌كانى تاكڕه‌وى نه‌كات. ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێیوایه به‌رهه‌م ساڵح تاكڕه‌وى كردووه كاتێك هه‌ندێك له كاندیده‌كانى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى ره‌تكردووه‌ته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌ى مه‌دا هاتووه، جێگرانى سه‌رۆك كۆمار پۆستێكى ناده‌ستوورى نییه و نه‌مانیشى ناده‌ستوورییه، بۆیه لایه‌نه‌كان ده‌یانه‌وێ پۆسته‌كه بگێڕنه‌وه. كه به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه دوو جێگر ده‌بن، یه‌كێكیان بۆ سوننه و ئه‌ویتریان بۆ شیعه ده‌بێت. سه‌باره‌ت به سوننه به دوور نازانرێت خه‌میس خه‌نجه‌ر بۆ پۆسته‌كه كاندید بێت، به‌ڵام بۆ نوورى مالیكیش گوتراوه، ئه‌و ئاره‌زووى له‌و پۆسته نییه.
له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى جه‌لال تاڵه‌بانى و فوئاد مه‌عسوم هه‌ر یه‌كه‌یان دوو جێگریان هه‌بوو، به‌ڵام له سه‌رده‌مى به‌رهه‌م ساڵح ئه‌م پۆسته نه‌مابوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment