جه‌مال كۆچه‌ر: تا كۆتایى مانگى داهاتوو پڕۆژه یاساى بودجه ئاماده ده‌كرێت
چنار خۆشناو -تایبه‌ت به نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 30/ تشرینى یه‌كه‌م /2022 جه‌مال كۆچه‌ر له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت باس له‌وه ده‌كات، حكومه‌تى شیاع سوودانى به‌دواى ده‌رچه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێت بۆیه هه‌ندێك ئاماژه‌ى باش له كارنامه‌كه‌ى به‌دیده‌كرێت.
جه‌مال كۆچه ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر نه‌وت و گاز یاساى هه‌بێت، ئه‌وا گرێیه‌كى گه‌وره ده‌كرێته‌وه و ئه‌مه خاڵێكى ئه‌رێنییه، چونكه ئه‌مه به یاسا نه‌بێت چاره‌سه‌ر ناكرێت، واته ئومێدێك هه‌یه، كه له بودجه‌ى 2023 بگه‌ینه رێككه‌وتن".
زۆر بابه‌تى گرنگ په‌یوه‌ندیدار
به هه‌رێم له كارنامه‌ى سوودانى باس نه‌كراون
له كارنامه‌ى محه‌مه‌د شیاع سوودانى باس له‌و بڕیارانه‌ى دادگاى فیدڕاڵى نه‌كراوه، كه له رابردوودا له دژى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان دراون، جه‌مال كۆچه‌ر په‌رله‌مانتارى كورد و ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌مه به خاڵێكى گرنگ ده‌زانێت و ده‌ڵێ، "خاڵێکی ئیجابیە من لەو بڕوایەدام، ئەوانیش پێویستان پێیە کە جۆرە رێکكەوتنێک بکرێت، تا کارنامەکە جێبه‌جێ بکرێت"
سه‌باره‌ت به بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2023 جه‌مال كۆچه‌ر ده‌ڵێ، "لە ( 2022 ) بودجەمان نەبوو نەک لەبەر پەرلەمان، بابەتەکە ئەوەیە حکومەتی کاربەڕێکەر ناتوانێت بودجە بنێرێت، ئەمە جیاوازەیەکی زۆر زۆر گەورەیە، حکومەتی ئێستا حکومەتی فعلییە نەک حکومەتێکی کاربەڕێکەر، مانای وایە دەستەڵاتی ناردنی بودجە هەیە، ئیتر من لەو باوەڕەم تا ( 15/11 ) یان ( 20/11 ) یان دەستپێکی مانگی ( 12 ) بودجەکە ئامادە دەکرێت، وەک رەشنووسەکە، پەرلەمانیش مانگێک تا ( 40 ) رۆژ من لەو بڕوایەم، ئەویش دەتوانێت جێبەجێ بکات ئەم یاسایە ئیتر داخیلی ساڵی نوێ بین بە بودجەیەکی نوێ".
له ساڵانى رابردوودا پشكى هه‌رێمى كوردستان به %17 دیارى كرا بوو، ئێستا له كارنامه‌كه‌ى حكومه‌تی نوێى عێراق هیچ ئاماژه‌یه‌ك به‌م پشكه نه‌كراوه، جه‌مال كۆچه‌ر پێیوایه ده‌بووایه ئه‌م بابه‌ته و چه‌ندان بابه‌تى تر لیژنه‌ى دانوستاندنكار بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت له‌گه‌ڵ سوودانى باس بكردبووایه.
جه‌مال كۆچه‌ر له لێدوانه‌كه‌ى بۆ نوچه‌نێت ده‌ڵێ، "دەبوایە ئەمە دانوستکاری کورد کە رۆیشتوون من نازانم دانوستاندن کراوە یان نا، بەس ئەگەر دانوستاندن کرابێت، دەبووایە بابەتی پشکی هەرێم، بابەتی کەیسی گاز، دەبوایە بابەتی ئاسایی‌کردنی شوێنى مادەی (140) گەڕانەوەی هەموو خەڵک بۆ سەر شوێن و جێگای خۆیان، بابه‌تى تۆپبارانكردنى هه‌رێمیش باسبكرابووان، دیارە دانوستکارانی کورد لەبەر ئەم شەڕەی سەرۆک کۆمار‌و کاندیدەکان، بۆیە باس نەکراون".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment