هه‌ر وه‌زیرێكى عێراق عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

عوده‌ى عه‌واد په‌رله‌مانتارى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ ئاشكراى ده‌كات، له‌ كابینه‌كه‌ى سوودانى سێ مانگ ده‌رفه‌ت به‌ وه‌زیره‌كان ده‌درێت و هه‌ر یه‌كه‌یان له‌ ماوه‌ى سێ مانگ تواناى نه‌بێت "فاشل" بێت، ئه‌وا لە پۆستەکەی دوور دەخرێتەوە. ده‌شڵێ، "ئه‌مه‌ وه‌ك رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كراوه‌".

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 28/تشرینى یه‌كه‌م/2022 عوده‌ى عه‌واد لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز داوه‌ و ئاشكراى كردووه‌، به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنێكى رانه‌گه‌یێندراو كه‌ له‌نێوان محه‌مه‌د شیاع سوودانى و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كراوه‌، ده‌رفه‌تى سێ مانگ به‌ هه‌ر وه‌زیرێك ده‌درێت و ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت ئه‌وا ده‌گۆڕدرێت.

عوده‌ى عه‌واد وشه‌ى "فاشل" بۆ ئه‌و جۆره‌ وه‌زیرانه‌ به‌كارده‌هێنێ و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ رێككه‌وتنێكى زاره‌كى نه‌بووه‌، به‌ڵكو به‌ نووسراوى هه‌یه‌ و له‌مڕۆوه‌ ده‌رفه‌تى سێ مانگه‌كه‌ هه‌ژمار ده‌كرێت.

ئێواره‌ى دوێنێ په‌رله‌مانى عێراق متمانه‌ى به‌ حكومه‌تى محه‌مه‌د شیاع سوودانى دا، كه‌ له‌ 21 وه‌زیر پێكهاتووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین