جووتیار عادل: لەم نزیکانە مووچەى مانگى (10) دابەشدەکرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

د. جووتیار عادل، وتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بە ڕۆژنامەنووسانى ڕاگەیاند، "وەزارەتى دارایى و ئابوورى لەم نزیکانە خشتەى دابەشکردنى مووچەى مانگى (10) بڵاودەکاتەوە."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (27/تشرینى یەکەم/2022) د. جووتیار عادل، وتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە دواکەوتنى مووچەى ئەم مانگە ڕاگەیاند، "لەم نزیكانە وەزارەتی دارایی خشتەی مانگی 10 بڵاو دەكاتەوە و دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێ."

وتەبێژى حکوومەتى هەرێم هەر لەبارەى مووچە روونکردنەوەى زیاترى دا و دەڵێت، "ئێمه‌ وه‌كوو حكوومه‌ت لە هیچ سەرچاوەیەکى فەرمى نه‌مانگوتووه‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ دوا ده‌كه‌وێت، من لێره‌وه‌ پێتان ده‌ڵێم به‌م نزیكانه‌ خشته‌ى مووچه‌ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ و ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى ده‌كرێت."

ئەم لێدوانەى د. جووتیار عادل لە کاتێکدایە، ئێوارەى دوێنێ (26)ـى تشرینى یەکەم، رێباز حەملان، یاریدەدەرى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بۆ کاروبارى ئابوورى ڕاگەیاند، وەزارەتى دارایى و ئابوورى خەریکى ئامادەکردنى خشتەى دابەشکردنى مووچەى تشرینى دووەمە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین