كازمى باجه‌كه‌ى سه‌در ده‌دات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌رى كه‌ناڵى جه‌زیره‌ له‌ راپۆرتێكدا ده‌ڵێ له‌گه‌ڵ كۆتایى هاتنى ماوه‌ى حكومه‌ته‌مه‌ى مسته‌فا كازمى، هه‌ڵمه‌ته‌كانى دژ به‌ كازمى زیاديان كردووه‌، هۆكارى سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه‌ كازمى باجى نزیكبوونى له‌ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در ده‌دات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 25/ تشرینى یه‌كه‌م/ 2022 ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره‌ له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات، هه‌وڵێك له‌ دژى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌ر ده‌ستیپێكردووه‌ و ده‌یانه‌وێ سه‌فه‌ركردنى لێ قه‌ده‌غه‌ بكه‌ن و رووبه‌ڕووى دادگایى بكه‌نه‌وه‌، هه‌وڵه‌كه‌یش رژده‌ چونكه‌ موحسین مه‌نده‌لاوى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاندووه‌، لیژنه‌یه‌ك بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ بڕیاره‌كانى حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌رى كازمى پێكهێنراوه‌.

راپۆرته‌كه‌ى چه‌ند هۆكارێك ده‌خاته‌ڕوو یه‌كێك له‌وانه‌ دزینى دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلاره‌كه‌یه‌، دووه‌میان ده‌ركردنى كۆمه‌ڵێك بڕیاره‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌تى كازمى، كه‌ به‌گوێره‌ى ده‌ستوور له‌ ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و حكومه‌ته‌ نه‌بوون. به‌ڵام هۆكارێكى تر سیاسییه‌ و ئه‌وه‌یه‌ كازمى له‌ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در نزیكبووه‌ و ئێستا باجه‌كه‌ى ده‌دات.

جه‌زیره‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ كه‌ هه‌مان كات نه‌یارى سه‌درن، له‌ سه‌ره‌تاوه‌ خۆیان بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ له‌ كازمى دانابوو، به‌ڵام راپۆرته‌كه‌ پێشبینى ئه‌وه‌ ناكات كازمى له‌م لێپرسینه‌وه‌یه‌ تێكه‌وێ چونكه‌ په‌یوه‌ندیه‌كى به‌ هێزى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌یه‌ و نزیكبوونه‌وه‌ لێى به‌ ئامانجى لێدانى هێڵى سووره‌.
 


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین