په‌رله‌مان پێداچوونه‌وه‌ بۆ بڕیاره‌كانى حكومه‌تى كازمى ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

موحسین مه‌نده‌لاوى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراى كرد، په‌رله‌مان لیژنه‌یه‌ك بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ بڕیاره‌كانى حكومه‌تى مسته‌فا كازمى پێكده‌هێنێ.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 23/ تشرینى یه‌كه‌م/ 2022 نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى موحسین مه‌نده‌لاوى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، په‌رله‌مان لیژنه‌یه‌ك پێكده‌هێنێ بۆ ئه‌وه‌ى پێداچوونه‌وه‌ى بۆ بڕیاره‌كانى حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌رى مسته‌فا كازمى بكات.

له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ هاتووه‌ پێداچوونه‌وه‌ بۆ هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ ده‌كرێت كه‌ ئه‌و حكومه‌ته‌ له‌نێوان 10ى تشرینى یه‌كه‌مى 2021 تا ئێستا داویه‌تى. لیژنه‌كه‌یش له‌ ئه‌ندامانى لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانى ده‌ستپاكى و دارایى و یاسایى و وه‌به‌رهێنانى په‌رله‌مان پێكده‌هێنرێت.

له‌ ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندان جار ره‌خنه‌ له‌ حكومه‌تى كازمى گیراوه‌، له‌وه‌ى حكومه‌تێكى كاربه‌ڕێكه‌ره‌ و هه‌ندێك بڕیار ده‌رده‌كات كه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و نییه‌. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین