داهاتى نه‌وتى عێراق مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ دروست ده‌كات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

بۆ مانگى پێنجه‌م داهاتى نه‌وتى عێراق رێژه‌ى 96%ى بودجه‌ى گشتى ئه‌م وڵاته‌ دابین ده‌كات و ئابووریناسانیش ئه‌مه‌ به‌ مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ ده‌زانن.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 23/ تشرینى یه‌كه‌م/ 2022 وه‌زاره‌تى دارایى عێراق هه‌ژمارى دارایى مانگى ئابى ئاماده‌ كردووه‌، كه‌ تێیدا ده‌ركه‌وتووه‌ داهاتى نه‌وت به‌ رێژه‌ى 96% بودجه‌ى گشتى دابین ده‌كات.

ئه‌مه‌یش پێنجه‌م مانگه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بودجه‌ى مانگانه‌ى عێراق ئاماده‌ بكرێت، كه‌ داهاتى نانه‌وتى كه‌متر له‌ 4% بودجه‌ پێكبهێنێ. به‌ به‌راورد هه‌مان ماوه‌ى ساڵى 2021  رێژه‌ى داهاتى نه‌وت له‌ بودجه‌ به‌رزتر بووه‌ته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و كات داهاتى نه‌وت رێژه‌ى 92% ى پێكده‌هێنا، كه‌چى ئێستا 96% دایه‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ حكومه‌تى عێراق بانگه‌شه‌ى بۆ ئه‌وه‌ ده‌كرد گوایه‌ پشتبه‌ستن به‌ داهاتى نه‌وت كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى شه‌فه‌ق نیوز ئابووریناسان ئه‌م دیارده‌یه‌ به‌ مه‌ترسیدار ده‌زانن. عێراق یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ى كه‌ زۆرترین كات پشت به‌ داهاتى نه‌وت ده‌به‌ستێت، ئه‌مه‌یش هۆكار بوو بۆ ئه‌و قه‌یرانه‌ى كه‌ له‌ ساڵى 2020 له‌ ئه‌نجامى دابه‌زینى نرخى نه‌وت بۆى دروست بوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین