مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌ بڕیارێكی ئه‌ڵمانیا ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ بڕیاری په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا كرد، بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌ركی سوپای وڵاته‌كه‌یان له‌ ئه‌ڵمانیا، دەڵێت، "چارەسەرێكی هاوبەش پێكەوەمان دەبەستێتەوە."

ئەمڕۆ هەینی (21/تشرینی یەكەم/2022) مه‌سرور بارزانی، له‌ لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویەتی، "پێشوازی له‌ بڕیاری په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌م، بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌ركی سوپای وڵاته‌كه‌یان له‌ هه‌رێمی كوردستان."

لە بەشێكی تری قسەكانی سەرۆكی حكومەت دەڵێت، "چارەسەرێکی ھاوبەش ئێمە پێکەوە دەبەستێته‌وه‌ بۆ ئەوەی رێگە نەدەین زۆرداری لە ھەرێمەکەماندا رەگ داکوتێت".

ئه‌مڕۆ هه‌ینی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا بڕیاری له‌سەر درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق دا.

ئه‌ڵمانیا له‌ سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی داعشه‌وه‌ له‌ رووی لۆجستیی و راهێنان و راوێژه‌وه‌ هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی دەكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین