ئەڵمانیا ماوەی مانەوەی  هێزەكانیان لە هەرێمی كوردستان درێژكردەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

لە كۆبوونەوەی ئەمرۆ پەرلەمانی ئەڵمانیا رەزامەندی لەسەر كاری هێزەكانی لەچوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەربڕی.

ئەمڕۆ هەینی (21/تشرینی یەكەم/ 2022) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویكردەوە لە دانیشتنی ئەمڕۆ پەرلەمانی ئەڵمانیا رازەمەندی لەسەر مانەوەی هێزەكانی ئەمەریكای عێراق و هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ئەمەریكا بۆ ماوەی ساڵێكی تر درێژ كردەوە.

دواتریش وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە ئاماژەی بەوە كرد هێزەكانمان بۆ ماوەی ساڵێكی تر بۆ پاڵپشتی و پێدانی راوێژی سەربازی لە عێراق دەمێننەوە. 

درێژکردنەوەی ئەرکی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و عێراق لە کۆی (644) پەرلەمانتار (535) پەرلەمانتاریان دەنگیان بە بەڵێ داوە، (104) پەرلەمانتار دەنگیان بە نەخێر داوە و چوار پەرلەمانتاریش دەنگیان نەداوە.

ئەڵمانیا نزیکەی (500) راوێژکاری سەربازیی وڵاتەکە تاوەکو كۆتایی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی داهاتوو لە هەرێمی کوردستان و عێراق بمێننەوە. 

لە ساڵی (2014) هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە لایەن ئەمەریكاوە پێكهێندرا، لەو كاتەوە ئەڵمانیا لە رێگەی بۆردومانی ئاسمانی و مەشق و راهێنان و بەشداری لە پێدانی زانیاری هەواڵگری هاوكاری عێراق و هەرێمی کوردستان دەكات. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین