ئه‌مریكا هۆشدارى به‌ سوودانى داوه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئاشكراى ده‌كات ئه‌لینا رۆمانۆسكى باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌ شكستهێنانى حكومه‌تى نوێ، محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆكى راسپێردراوى ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌ و پێى راگه‌یاندووه‌، "ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره‌ حكومه‌ت شكست بهێنێ بۆ عێراق مه‌ترسیدار ده‌بێت".

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 20/تشرینى یه‌كه‌م/ 2022 چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌تیان راگه‌یاندووه‌، له‌ كاتى دیداره‌كه‌ى باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سوودانى كه‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌ڕێوه‌چوو، باڵیۆزى ئه‌مریكا هۆشداریى له‌ شكستهێنانى حكومه‌تى نوێ داوه‌.

سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن رۆمانۆسكى به‌ سوودانى راگه‌یاندووه‌، "پێویسته‌ حكومه‌تێك پێكبهێنێ كه‌ سه‌قامگیرى ئاسایش و سیاسى بگێڕێته‌وه‌ وڵات" هه‌روه‌ها گوتوویه‌تى، "وا باشتره‌ سوود له‌ ئه‌زموونى حكومه‌ته‌كانى رابردوو وه‌ربگرێت، چونكه‌ ئه‌م جاره‌ شكسته‌كه‌ لێكه‌وته‌ى مه‌ترسیدارى بۆ عێراق ده‌بێت".

هه‌فته‌ى رابردوو له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆمارى عێراق، محه‌مه‌د شیاع سوودانى بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ راسپارد، رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت باس له‌وه‌ ده‌كات له‌و كاته‌وه‌ باڵیۆزى ئه‌مریكا كه‌وتوه‌ته‌خۆ بۆ ئه‌وه‌ى پێكهێنانى ئه‌م حكومه‌ته‌ سه‌ربخات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین