كه‌سێكى نزیك له‌ كازمى ده‌ستى له‌ دیارنه‌مانى دوو ملیار دۆلاره‌كه‌ هه‌یه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سروه‌ عه‌بدولواحید ئه‌ندامى لیژنه‌ى ده‌ستپاكى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، ناوى هه‌یسم جبوورى سه‌رۆكى پێشووى لیژنه‌ى دارایى و راوێژكارى مسته‌فا كازمى سەرۆک وەزیران له‌ دۆسیه‌ى دیارنه‌مانى دوو ملیار دۆلاره‌كه‌ى بانكى رافیده‌ین هاتووه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌  19/ تشرینى یه‌كه‌م/ 2022 سروه‌ عه‌بدولواحید له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاند، لیژنه‌ى ده‌ستپاكى په‌رله‌مانى عێراق راپۆرتێكى هه‌مه‌لایه‌نه‌ ئاماده‌ ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى به‌رپرسى سه‌ره‌كى له‌ دیارنه‌مانى پاره‌ى بانكى رافیده‌ین دیارى بكات.

سروه‌ باسى له‌وه‌یش كرد كه‌ هه‌یسه‌م جبوورى ناوى له‌ دۆسیه‌كه‌ هاتووه‌، كه‌ له‌ خولى پێشووى په‌رله‌مان سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى بوو، ئێستایش راوێژكارى دارایى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقه‌.

چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ عێراق باس له‌ گه‌وره‌ترین دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى ده‌كرێت كه‌ بڕه‌كه‌ى سێ تریلیۆن و 700 ملیار دیناره‌، ئه‌مه‌ پاره‌ى ده‌سته‌ى باجه‌كان بووه‌ له‌ بانكى رافیده‌ین نه‌ماوه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین