هاوپه‌یمانى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ت واده‌ى ده‌نگدان به‌ كابینه‌ى نوێ ئاشكرا ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

هاوپه‌یمانى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ت كه‌ له‌ زۆربه‌ى لایه‌نه‌كانى پرۆسه‌ى سیاسى عێراق پێكدێت، له‌ راگه‌یێندراوێكدا ده‌ڵێ، "شه‌ممه‌ى داهاتوو ده‌نگ به‌ حكومه‌تى نوێ ده‌درێت".

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18/تشرینى یه‌كه‌م/2022 هاوپه‌یمانى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ت "ئیداره‌ى ده‌وڵه‌ت" كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئاسایى خۆى كردووه‌، دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ راگه‌یێندراوێكدا ده‌ڵێ، "پێویسته‌ په‌له‌ له‌ پێكهێنانى حكومه‌ت بكرێت، شه‌ممه‌ى داهاتوو ده‌نگ به‌ ته‌واوى ئه‌ندامه‌كانى حكومه‌تى نوێ بدرێت".

پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو په‌رله‌مانى عێراق د. له‌تیف ره‌شیدى وه‌ك سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژارد و ئه‌ویش محه‌مه‌د شیاع سوودانى بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ راسپارد. به‌گوێره‌ى ده‌ستوورى عێراق ماوه‌ى مانگێك ده‌رفه‌ت به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێ ده‌درێت پێكهاته‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى ته‌واو بكات.

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مڕۆ هاوپه‌یمانى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ت دووپاتى كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌نگ به‌ حكومه‌تى نوێ ده‌درێت، كه‌چى دوێنێ به‌رپرسێكى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى گوتى، "هێشتا هیچ شتێك نه‌كراوه‌".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین