رووسیا لە رێگەی توركیا كێشەی هێڵی گواستنەوەی گازی باكوور چارەسەر دەكات تورکیە
ئەلیكسی میللەر، سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای گازپرۆی رووسی رایگەیاند، "بەهۆی تەقاندنەوەی هێڵی باكوور دەكرێت ئەو بڕە گازە لە رێكەی توركیاوە بگوازینەوە."

ئەمڕۆ دووشەممە (17/تشرینی یەكەم/2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە سەرۆكی كۆمپانیای گازپڕۆم لەبارەی دروستكردنی ناوەندێكی گاز توركیا رایگەیاند، "كۆمپانیای گازپڕۆم خاوەنی ئەزموونە لە ئامادەكاری بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی هێڵی باشوور، كە بەتەواوی هەڵوەشاوەتەوە و گۆڕینی بە هێڵی توركی."

لە بەشێكی تری قسەكانی ئاماژەی بەوە كرد، بە هۆی وەستانی هێڵی باكوور ئەو بڕە گازە لە رێگەی ناوەندی توركیا دەگوازرێتەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا. 

سەبارەت بە قەبارەی ئەو زیانانەی بەهۆی تەقاندنەوەی هێڵەكانی باكوور بەریان كەوتووە، ملیەر ئاشكرای كرد، زیانێكی گەورەیان بەركەوتووە، بەڵام دەتواندرێت قەرەبوو بكرێتەوە. 

لە هەفتەی رابردووش ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی رووسیا لە وتارێكی هەفتانەی كۆڕبەندی وزەی رووسی رایگەیاند، "رووسیا دەتوانێت ئەو بڕە گازەی بەهۆی هێڵی باكوور ئەوروپا لە دەستی داوە لە رێگەی دروستكردنی ناوەندی گاز لە توركیا قەرەبووی بكاتەوە."

لە ماوەی رابردوو رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاشكرای كرد لەگەڵ سەرۆكی رووسیا گفتوگۆمان لەسەر كردنەوەی ناوەندێكی بۆ گازی رووسی لە توركیا كردۆتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین