دادگاى فیدڕاڵى 70 ملیار دینارى نووسینگه‌ى كازمى راده‌گرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

دادگاى باڵاى فیدڕاڵى عێراق بڕیارى دا، بڕى ئه‌و 70 ملیار دیناره‌ رابگیرێت كه‌ بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى نووسینگه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ته‌رخان كراوه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17/تشرینى یه‌كه‌م/2022 دادگاى باڵاى فیدڕاڵى عێراق بڕیارێكى وه‌لائى ده‌ركرد به‌ وه‌ستاندنى بڕى 70 ملیار دینار كه‌ بۆ نووسینگه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ته‌رخانكراوه‌. پاره‌كه‌ به‌گوێره‌ى بڕیاری 226 ى ساڵى 2022 ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران تەرخان کراوە.

ئه‌م بڕیاره‌ى دادگاى فیدڕاڵى له‌سه‌ر داواى هه‌ر دوو په‌رله‌مانتار باسم خه‌شان و مسته‌فا سه‌نه‌د دراوه‌، له‌ ده‌قى بڕیاره‌كه‌ روونكراوه‌ته‌وه‌، به‌گوێره‌ى یاساى پاڵپشتى ئاسایشى خۆراك 400 ملیار دینار بۆ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ته‌رخان كراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ى له‌ دژى تیرۆر پێداویستییه‌كانیان دابین بكه‌ن، نه‌وه‌ك به‌شێكى به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى نووسینگه‌ى مسته‌فا كازمى بدرێت كه‌ ماوه‌یه‌كى كه‌مى له‌ پۆسته‌كه‌ ماوه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین