سەرۆک نێچیرڤان بارزانى سەرەخۆشى لە حکوومەتى تورکیا دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە پەیامێکدا سەرەخۆشى لە حکوومەتى تورکیا و کەسوکارى ئەو کرێکارانە دەکات، کە بە هۆى تەقینەوەى کانییەکى خەڵووز لە یەکێک لە شارەکانى تورکیا گیانیان لەدەستدا.

ئەمڕۆ یەکشەممە (16/تشیرنى یەکەم/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە هەژمارى خۆى لە تویتەر، پەیامێکى ئاراستەى تورکیا دەدات و تێیدا نووسیویەتى، بیر و نزاکانم لای قوربانییانی تەقینەوەی کانە خەڵووزەکەی تورکیایە.

بەهۆى دروستبوونى تەقینەوەیەک لە کانێکى خەڵووز لە (بارتن)ـى تورکیا، تاوەکو ئێستا زیاتر (40) کرێکارى ئەو کانیە خەڵووزە گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، لە بەشێکى ترى پەیامەکەى سەرەخۆشی لە بنەماڵەى قوربانییەکان دەکات و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین