57 كه‌ناڵى ته‌له‌ڤزیۆنى له‌ عێراق.. دروستكه‌رى مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره‌ ئه‌مڕۆ به‌دواداچوونێكى له‌سه‌ر كه‌ناڵه‌ تەلەڤزیۆنیەكانى عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ئاشكراى كردووه‌، 57 كه‌ناڵى ته‌له‌ڤزیۆنى له‌ عێراق هه‌ن، كه‌ هۆكارێكى سه‌ره‌كى ئاژاوه‌ى ئه‌م وڵاته‌ن و هه‌ر یه‌كه‌یان خه‌رجییه‌كه‌ى ده‌گاته‌ پێنج ملیۆن دۆلار.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15/ تشرینى یه‌كه‌م/ 2022 كه‌ناڵى جه‌زیره‌ له‌ راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه‌، 57 كه‌ناڵى ته‌له‌ڤزیۆنى له‌ عێراق هه‌ن، له‌گه‌ڵ 152 ئێزگه‌ و 60 نووسینگه‌ى ده‌ره‌كى، كه‌ به‌شێكیان له‌لایه‌ن حزبه‌كان خاوه‌ندارێتیان ده‌كرێت و به‌شێكى تریش گوایه‌ له‌ لایه‌ن سه‌رمایه‌داره‌كانه‌وه‌.

جه‌زیره‌ ئاشكراى كردووه‌، خه‌رجى هه‌ر یه‌كێك له‌و كه‌ناڵانه‌ ساڵانه‌ نزیكه‌ى پێنج ملیۆن دۆلار ده‌بێت، مووچه‌ى هه‌ر كارمه‌ندێكى ئاسایى نزیكه‌ى 800 دۆلار ده‌بێت و هه‌ر كه‌ناڵێكیش نزیكه‌ى 200 كارمه‌ندى هه‌یه‌.

ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت، جزیره‌ باس له‌وه‌ ده‌كات، كه‌ناڵه‌كانى لایه‌نه‌ شیعییه‌كان، كارمه‌نده‌كانیان له‌سه‌ر میلاكى حه‌شدى شه‌عبین و به‌ڵام خۆیان بۆ به‌ڕێوه‌بردنى كه‌ناڵه‌كان ته‌رخان كردووه‌، هه‌موو كه‌ناڵه‌كانیش بۆ دوو ئاراسته‌ دابه‌ش ده‌بن، یه‌كه‌میان لایه‌نگرى ئێرانه‌ و ئه‌ویتریان لایه‌نگرى وڵاتانى عه‌ره‌بى و رۆژئاوان.

جه‌زیره‌ ده‌ڵێ، "ته‌واوى راگه‌یاندنى عێراقى شتێك نییه‌ ته‌نیا به‌شێكه‌ له‌ ئاژاوه‌ى دواى داگیركارى ئه‌مریكا، ئه‌م راگه‌یاندنه‌ یاریزانێكى گرنگه‌ له‌ دروستكردنى مه‌ترسى له‌سه‌ر ئه‌م وڵاته‌". له‌وه‌یش سه‌یرتر جه‌زیره‌ دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ ته‌واوى خه‌رجى ئه‌مم ده‌زگایانه‌ له‌ پاره‌ى سیاسییه‌ كه‌ ده‌ست حزب و سه‌ركرده‌كان ده‌كه‌وێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین