هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى عێراق چووه‌ گه‌ڕى دووه‌م عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌ هۆى ئه‌وه‌ى هیچ یه‌كێك له‌ كاندیده‌كانى سه‌رۆك كۆمار ده‌نگى پێویستیان نه‌هێنا، هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى عێراق چووه‌ گه‌ڕى دووه‌م.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 13/ تشرینى یه‌كه‌م/ 2022 له‌ دانیشتنێكى تایبه‌تى په‌رله‌مانى عێراق، په‌رله‌مانتاران ده‌نگیان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆماردا، دواى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان ده‌ركه‌وت، د. له‌تیف ره‌شید 157 ده‌نگى هێناوه‌، د. به‌رهه‌م ساڵح 99 ده‌نگى هێنا. واته‌ هیچ یه‌كێك له‌و كاندیدانه‌ ده‌نگى پێویستیان نه‌هێنا كه‌ 220 ده‌نگه‌.

بۆیه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ گه‌ڕى دووه‌م، كه‌ ته‌نیا ئه‌و دوو ركابه‌ره‌ تێیدا به‌شدار ده‌بن

ئه‌مڕۆ پارتى دیموكراتى كوردستان رایگه‌یاند، رێبه‌ر ئه‌حمه‌دى له‌ كاندیدى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار كشاندووه‌ته‌وه‌ و ده‌نگ به‌ د. له‌تیف ره‌شید ده‌دات، هاوشێوه‌ى پارتى ده‌وڵه‌تى یاسا و هاوپه‌یمانى سه‌روه‌ریى سوننه‌ ده‌نگ به‌ د. له‌تیف ره‌شید ده‌ده‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین