مالیكى به‌ كه‌فاله‌ت ئازاد كرا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

جه‌عفه‌ر موسه‌وى دادوه‌ر رایگه‌یاند، نورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌سه‌ر تۆماره‌ ده‌نگییه‌كان بانگهێشتى دادگا كراوه‌ و به‌ كه‌فاله‌ت ئازاد كراوه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 11/ تشرینى یه‌كه‌م/2022 جه‌عفه‌ر موسه‌وى دادوه‌ر لە راگەیێندراوێکدا ئاشكراى كردووه‌، دواى ده‌رچوونى بڕیارى دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى سێیه‌مى كه‌رخ نورى مالیكى له‌سه‌ر تۆماره‌ ده‌نگییه‌ دزه‌پێكراوه‌كان به‌یانى ئه‌مڕۆ بانگهێشتى داداگا كراوه‌ و دواى وه‌رگرتنى وته‌كانى به‌ كه‌فاله‌ت ئازادكراوه‌.

له‌ 13ى ته‌مووزى ئه‌مساڵ عه‌لى فازڵ رۆژنامه‌نووسى عێراقى و نیشته‌جێبوونى ئه‌مریكا، له‌ تویته‌ر چه‌ند تۆمارێكى ده‌نگى نورى مالیكى بڵاوكرده‌وه‌، له‌ تۆماره‌ ده‌نگییه‌كه‌ مالیكى باس له‌ ئاماده‌یى میلیشیایه‌ك ده‌كات و هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌یش ده‌كات ده‌یه‌وێ ره‌وتى سه‌در له‌ناوببات و هێرش بكاته‌ سه‌ر نه‌جه‌ف.

مالیكى و هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا نكۆڵیان له‌و تۆماره‌ كرد و به‌ ساخته‌یان ناوبرد.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین