عێراق له‌ژێر فشارى نێوده‌وڵه‌تى حكومه‌تی خۆى پێكده‌هێنێ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

لایه‌نه‌كانى عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى عێراق و پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ كه‌وتوونه‌ته‌ خۆ، به‌رپرسێكى هاوپه‌یمانى فه‌تحیش ده‌ڵێ، "فشارى نێوده‌وڵه‌تیان له‌سه‌ره‌".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 10/تشرینى یه‌كه‌م/2022 موعین كازمى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تج له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز ئاشكراى ده‌كات كه‌ فشارێكى نێوده‌وڵه‌تى زۆر له‌سه‌ر لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى عێراق هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌تى نوێ پێكبهێنن.

كازمى ده‌ڵێ، "چه‌ندان داواكارى و فشارى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه‌، له‌وه‌ى پێویسته‌ بارودۆخى عێراق سه‌قامگیر بكرێت و حكومه‌ت پێكبهێنرێت". سه‌باره‌ت به‌ هۆكاره‌كه‌یشش ده‌ڵێ، "عێراق به‌ هه‌نارده‌كردنى رۆژانه‌ى سێ ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى بۆ جیهان به‌ تایبه‌تیش كه‌ به‌ره‌و وه‌رزى زستان ده‌چین".

ئه‌م لێدوانه‌ى موعین كازمى له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، فالح فه‌یاز سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى، محه‌مه‌د شیاع سوودانى كاندیدى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌، له‌ هه‌ولێر و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ  به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێم باس له‌ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق بكه‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین