سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ كونسولى گشتیى نوێى كوێت له هه‌رێمى كوردستان کۆبووەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە (نۆى/تشرینى یەکەم/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز عوسمان داوود ئه‌لداوود، كونسولى گشتیى نوێى كوێت له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له دیدارێكدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، پیرۆزبایى دەستبەکاربوونى کونسولى نوێى گشتیى کوێت لە هەرێمى کوردستان کرد، "هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌ركه‌وتنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى."
بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، "سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها وێڕاى نیشاندانى خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌وه‌دان به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ كوێت، سوپاس و پێزانینى بۆ سه‌ركردایه‌تیى كوێت دووپات كرده‌وه بۆ ئه‌و هاوكارى و یارمه‌تییه مرۆییانه‌ى له هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌ش به ئاواره و په‌نابه‌رانیان كردووه."
هەروەها كونسولى گشتیى نوێى كوێت له هه‌رێمى كوردستان، "لاى خۆیه‌وه وێڕاى ده‌ربڕى خۆشحاڵیى خۆى به ده‌ستبەكاربوونى له هه‌رێمى كوردستان، هیواى خواست بتوانێت په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كان و بواره‌كانى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوان هه‌رێمى كوردستان و كوێت بدات."
لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئەوەش ئاماژەى پێکراوە، "دوایین پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سیاسى له عێراق و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو، تیایدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه، بۆ هه‌موو لایه‌ك گرنگه."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment