یه‌ك هه‌فته‌ ده‌رفه‌ت به‌ پارتى و یه‌كێتى ده‌درێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌كان ئاشكرایان كردووه‌، لایه‌نه‌ شیعه‌كان داوایان له‌ پارتى و یه‌كێتى كردووه‌، له‌ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك دۆسیه‌ى كاندیدى سه‌رۆك كۆمار یه‌كلایى بكه‌نه‌وه‌، ئه‌گینا له‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار په‌رله‌مانتاران سه‌رپشك ده‌كرێن.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ نۆى تشرینى یه‌كه‌مى 2022 چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى به‌ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌يیان راگه‌یاندووه‌، لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان به‌ناوى هاوپه‌یمانى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ت داوایان له‌ پارتى و یه‌كێتى كردووه‌، له‌ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك كاندیدى سه‌رۆك كۆمار یه‌كلایى بكه‌نه‌وه‌. ئه‌گینا دانیشتنه‌كه‌ ده‌كرێت و په‌رله‌مانتاران له‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار سه‌رپشك ده‌كرێن.

سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه‌ كردووه‌، پارتى داواى كاتى زیاترى كردووه‌ و دووپاتیشى كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كێتى رێكنه‌كه‌وێ ئه‌وا دانیشتنى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار بایكۆت ده‌كات. پارتى رێبه‌رى ئه‌حمه‌دى بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار كاندید كردووه‌، یه‌كێتیش به‌رهه‌م ساڵح.

هه‌ردووكیان سوورن له‌سه‌ر كاندیده‌كانى خۆیان. به‌گوێره‌ى ده‌ستوورى عێراق بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت ده‌بێت سه‌ره‌تا سه‌رۆك كۆمار له‌ په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت و ئینجا ئه‌م سه‌رۆكه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌، سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێ راده‌سپێرێ. به‌ ته‌وافووقى سیاسى پۆستى سه‌رۆك كۆمار بۆ كورد و سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت بۆ پێكهاته‌ى شیعه‌یه‌، هه‌رچه‌نده‌ شیعه‌كانیش له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌ت رێكناكه‌ون، كه‌چى دواكه‌وتنى حكومه‌ت ده‌خنه‌ ئه‌ستۆى كورد.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین