دوو کچە گۆرانیبێژی ئەمەریکی BTS  یان بە دۆراندا رەنگاورەنگ

ئاماده‌كردنى :سیهام میران

هه‌ردوو ئه‌ستێره‌ى به‌ناوبانگى ئه‌مریكى ئاریانا گراندی و لەیدی گاگا، به‌ پێشکەشکردنی گۆرانی Rain on me خەڵاتی گرامیان"Grammy "بەدەستهێنا و بەسەر گروپی BTS سەرکەوتن.

لەکاتی بەرێوەچونی پێشبرکێی دابەشکردنی خەڵاتی گرامی دووانەی ئەمەریکی ئاریانا گراندی و لەیدی گاگا  کەوتنە بەرانبەر گرووپی BTS کۆری، ئەم دوو کچە هونەرمەندە بە گۆرانی rain on me " باران بەسەر من ده‌بارێ  " توانیان خەڵاتەکە بەدەست بێنن بەسەر تیمە کۆریەکە سەربکەون، ئەمەش ٦٣یەمین فێستڤاڵى خەڵاتی گرامی بوو.

تیمی BTS تیمێکی گۆرانی کۆریای باشوورە بە ملیۆنان هه‌واداریان هەیە، چەند جارێکیش لەگەل رێکخراوەی یونسێف کاریان کردووە و هونەرەکەیان خستووه‌تە خزمەت بەها کۆمەلایەتیەکان بەپێی راپۆرتێک کە لە سەرەتای ئەمساڵ بڵاو کرایەوە ئەم تیمە گەنجەى كۆریاى باشوور توانیویانە داهاتی ٣ ملیار دۆلار بۆ وڵاتەکەیان کۆبکەنەوە.

سه‌رچاوه‌: سیدتى


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین