ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى عێراق پلانى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى كه‌مپى هۆل ئاشكرا ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى عێراق داواى له‌ وڵاتانى جیهان ده‌كات هاووڵاتیانى خۆیان له‌ كه‌مپى هۆل سووریا وەربگرنه‌وه‌ و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ ده‌بێت په‌له‌ له‌ داخستنى كه‌مپه‌كه‌ بكرێت، چونكه‌ به‌گوێره‌ى ئه‌م پلانه‌ى ئێستا بێت ئه‌وا پێنج ساڵ ده‌خایه‌نێ.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ سێى تشرینى یه‌كه‌مى 2022 قاسم ئه‌عره‌جى له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاند، چه‌ند جارێكه‌ داوایان له‌ وڵاتانى جیهان كردووه‌، هاووڵاتیانى خۆیان له‌ كه‌مپى هۆل وه‌ربگرنه‌وه‌. ئه‌عره‌جى ده‌ڵێ، “زیاتر له‌ 60 هه‌زار كه‌س له‌ عێراقى و سوورى و 50 وڵاتى تر له‌ كه‌مپه‌كه‌ن”. 

ئه‌عره‌جى باسى له‌وه‌ كردووه‌، جێبه‌جێكردنى پلانى ئێستا بۆ داخستنى كه‌مپى هۆل له‌ سووریا پێنج ساڵ ده‌خایه‌نێ، بۆیه‌ ده‌بێت وڵاتان په‌له‌ بكه‌ن، بۆ كۆتایى هێنان به‌و كێشه‌یه‌.  سه‌باره‌ت به‌ عێراقییه‌كانى كه‌مپه‌كه‌یش ئاشكراى كردووه‌ كه‌ نزیكه‌ى 25 هه‌زار كه‌س له‌ كه‌مپه‌كه‌ عێراقیین و نزیكه‌ى 20 هه‌زاریان ته‌مه‌نیان كه‌متر له‌  18 ساڵه‌.

هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌عره‌جى سوپاسى ئوسترالیاى كردووه‌، كه‌ ئاماده‌یى نیشانداوه‌ هاووڵاتیانى خۆى له‌ كه‌مپه‌كه‌ وه‌ربگرێته‌وه‌. 

كه‌مپى هۆل بۆ كه‌سوكارى تیرۆریستانى داعش دانراوه‌ و له‌ژێر چاودێرى نێوده‌وڵه‌تى و هێزه‌كانى سووریاى دیموكراته‌ له‌ سووریا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین