ئاكپارتى كاره مهيدانيهكانى خۆى بۆ هه‌ڵبژاردنى ساڵی داهاتوو خێراتر كردووه
ئه‌مرۆ شه‌ممه (يه‌كى/ تشرينى يه‌كه‌م /2022) ماڵپه‌رى (سى ئێن ئێن) بڵاويكرده‌وه، ئاكپارتى ئامادهكاريهكانى هه‌ڵبژاردنى ساڵی داهاتوو دەكات و ستافه‌كانى له شاره‌كان ده‌گه‌رێن، بەمەش كاره مهيدانيهكانى خۆیان خێراتركردووه، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا و سەرۆكی ئاكپارتی رێنماييهكانى ده‌ستپێكردوه، له شاره‌كان سەرقاڵی ديارى كردنى ئه‌و ناوی ئەو كەسایەتیانەن، كە زۆر ديار، بۆ ئەو مەبەستەش له ناوچه‌كان كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
بەگوێرەی هەواڵێكی رۆژنامه‌ى ميللهت، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان بە ستافهكهى رايگه‌ياندوه، "ليستى په‌رله‌مانتاره نوێیەكان دياری بكرێت و پێويسته زۆر به وردى لێكۆلينه‌وه بكه‌ين، چونكە پێشتریش بەهۆیەوە ئاكپارتی لە كارە مەیدانییەكانی رەهەندی نوێی بەدەستهێناوە."
به پێى رێنمايهكانى ئه‌ردۆغان ستاف و وه‌زيره‌كان هاتونه‌ته گۆره‌پانه‌كه، ئەوەش بەگوێرەی ئەو بەرنامەیە بۆ كۆبوونه‌وه‌كان ئاماده‌كراوه و سهردانييهكان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، كار‌و چالاكى و كۆبوونه‌وه‌ى ئەو په‌رله‌مانتارانه پێداچوونه‌وه و وردبينى بۆ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها نوێنه‌رانى ناوچەكان و ئه‌ندامانى (MKYK) به‌شداری لە سه‌ردانی پارێزگاكان ده‌كه‌ن.
له كاتی سهردانيهكان كێشه‌ى پارێزگاكان و شێوازی چالاكی په‌رله‌مانتاره‌كان پێداچوونه‌وه و شيكارى بۆ ده‌كرێت، ئه‌م شيكارييانه ده‌كرێته راپۆرتێك و ده‌درێته ناوەندی ئاكپارتی، راپۆرتى پارێزگاكانیش ده‌درێته بن عەلى يڵدرم، جێگرى سه‌رۆكی ئاكپارتی، چونكە لێره‌دا دياريكردنى ليستی په‌رله‌مانتاره‌كان فاكته‌رێكى گرينگ ده‌بێت بۆ ئەو پارتە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment