موقتەدا سەدر بەرپرسیارێتی كردە خۆكوژیەكەی كابوڵ دەخاتە ئەستۆی تاڵیبان عێراق ناوچەکە و جیهان
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بە ئامانجگرتنی شیعەكانی ئەفغانستان دەخاتە ئەستۆی بزووتنەوەی تاڵیبان، داواش دەكات سعوودییە لە رێگەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەو وڵاتە داوا لە تاڵیبان بكات دەستبەرداری بە ئامانگرتنی شیعەكان بێت.

ئەمڕۆ هەینی (30/ئەیلوول/2022) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویكردەوە رێبەری رەوتی سەدر ە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تویتەر بزووتنەوەی تاڵیبانی بە توندڕەو ناوبرد و رایگەیاند، "بزووتنەوەی تاڵیبان مسوڵمانان تۆقێنێت و مزگەوتەكانییان بە ئامانج دەگرێت، ئەو قینەوانەی برا شیعەكانمانی لە ئەفغانستان كردە ئامانج لە ئەستۆی حكومەتی تاڵیبان دایە، ئەوەش دوورە برا سوننیانە میانڕەوانەی كە هەڵگری بیروباڕی تاڵیبان نین."

سەدر لە بەشێكی تری تویتەكەی دەڵێت، "ئەو حكومەتە یا بە مەبەست ئەو كارە دەكات، یاخود ئەوەی روودەدات پێی رازیییە، ئەوەش نزیكە لە توندڕەوی و دوورە لە میانڕەوی، هەروەك ئەگەری ئەوەش هەیە بەرانبەر پارێزگاریكردن لە گەلەكەی كەمتەرخەم بێت، كەواتە ئەوەش حكومەتێكی لاوازە، بۆیە پێویستە لەسەر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕیكاری پێویست بۆ كۆتایی هێنان بە نەهامەتییەكانی گەلی ئەو وڵاتە بهێنێت."

سەرۆكی رەوتی سەدر  جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، "پێویستە حكومەتی سعوودییە واجبی شەرعی خۆی جێبەجێ بكات و داوا لە ئەفغانستان بكات كۆتایی بەو توندوتیژیانە بهێنێت."

موقتەدا سەدر داوای لە شیعەكانی ئەفغانستان كرد، "لەپێناو كۆتایی هێنان بە نەهامەتییەكانیانن پشت بەخوا ببەستن یەك بگرن."

ئەمڕۆ هەینی لە ناوەندێكی پەروەردەیی رۆژئاوای كابول تەقینەوەیەك روویدا، (32) كەس كوژراو (40) كەسی تریش بریندار بوون، رۆژئاوای ئەو شارە زۆربەی دانیشتوانەكانی شعەن، پێشتریش چەند جارێك رووبەڕووی توندوتیژی بوونەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین