چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى واده‌ى هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ئاشكرا ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

مه‌حمود حه‌یانى سه‌ركرده‌ له‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر له‌ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى عێراق سه‌ركه‌وتوو بن، ئه‌وا له‌ مانگى تشرینى یەکەمی 2023 وه‌ك واده‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مان دیارى ده‌كه‌ن.

مه‌حمود حه‌یانى به‌ ناوى هاوپه‌یمانى فه‌تح كه‌ لایه‌نێكى گرنگى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌یه‌، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 29/ ئه‌یلوول/2022 لێدوانى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى داوه‌ و ده‌ڵێ، "حكومه‌تى داهاتوو دوو ئه‌ركى ده‌بێت، ئه‌وانیش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و به‌ڕێوه‌بردنى هه‌ڵبژاردنه‌".

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى هاوپه‌یمانى فه‌تح باس له‌ واده‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌كات و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌و حكومه‌ته‌ى له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى پێكهێنرا، ره‌زامه‌ندى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در به‌ده‌ست بهێنێ، ئه‌وا مانگى 10ى ساڵى داهاتوو "2023 " هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت.

هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق له‌ 10/ تشرینى یه‌كه‌مى/2021 به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام به‌ هۆى رێكنه‌كه‌وتنى لایه‌نه‌ سیاسیەکان تا ئێستا سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵنه‌بژێردراوه‌ و حكومه‌تى نوێ پێكنه‌هاتووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین