وەزارەتى رۆشنبیرى: فێستیڤاڵی کلتوورە جیاوازەکان دوادەخرێت رەنگاورەنگ

نوچەنێت:

وەزارەتى ڕۆشنبیرى هەرێمى کوردستان، بە هۆى بۆردومانکردنى بارەگاى حیزبەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان و شەهیدبوونى چەند هاووڵاتیەک لەلایەن ئێرانەوە، لە ڕوونکردنەوەیەکدا فێستیڤاڵی کلتوورە جیاوازەکان بۆ کاتێکى تر دواخست.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (29/ئەیلوول/2022) وەزارەتى ڕۆشنبیرى هەرێمى کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، "بڕیار بوو ڕۆژانی2022/9/29 تا 2022/10/2 هەشتەمین فێستیڤاڵی کلتوورە جیاوازەکان کەساڵانە وەزارەتمان ئەنجامی دەدات لە ڕانییە و بەئامادەبوونی چەندین گروپ و تیپی هونەری لەچەندین وڵاتی جیهان سازبکرێت."

وەزارەتى ڕۆشنبیرى لە بەشێکى روونکردنەوەکەیدا دەشڵێت، "بەهۆی ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی پێشهات، لەبۆردومانکردنی خوشک و برایانی ڕۆژهەڵات و شەهید بوونی ژمارەیەک هاووڵاتی سڤیل، بە بڕیاری وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، فێستیڤاڵەکە ڕاگیرا."

هاوکات وەزارەتى رۆشنبیرى لەگەڵ ئەوەشدا، دەستخۆشى  سوپاسى بەشداران و ئامادەکارییەکانى چالاکییەکە دەکات.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین