كۆشكی سپی سوپاسی توركیا دەكات تورکیە
كارین جان بیر، وتەبێژی كۆشكی سپی رایگەیاند، "سوپای توركیا و سعوودیە دەكەین ئاسانكارییان بۆ ئاڵوگۆڕی دیلەكانی رووسیا و ئۆكراینا كرد."

ئەمڕۆ شەممە (24/ئەیلوول/ 2022) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند، "ئەمەریكا پێشوازی لە ئاڵوگۆڕی دیلەكانی رووسیا و ئۆكراینا دەكات، كە لە رێگەی دانوستاندنەكانەوە."

لە بەشێكی تری قسەكانی كارین ئاماژەی بەوە كرد، "هەرچەندە ئەو دوو هاونیشمانیەی ئەمەریكا تا ئێستا بە كەسوكارییان شاد نەبووینەوە، بەڵام واشنتن گەڕانەوەی دیلەكانی ئۆكراینا بەرز دەنرخێنێت، ئەوانە لە هەر نەتەوەیەك بن."

لای خۆشیەوە ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سەرۆكی رووسیا لە لێدوانكێدا ئاشكرای كرد، (215) سەربازی وڵاتەكەی ئازاد كراون، لە بەرانبەردا رووسیا رایگەیاند، (55) سەربازی وڵاتەكەی ئازادكردووە، هەر لەو پڕۆسەی ئازادكردنی دیلەكان دوو ئەمەریكیش كە لە ئۆكراینا بە دیل گیرابوون، ئەوانیش ئازادكران.

هەفتەی رابردوو رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، "رووسیا و ئۆكراینا بە نێوەندگیری ئەنقەرە رێككەوتن لەسەر ئاڵوگۆڕی دیلەكان."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین