سەرۆک نێچیرڤان بارزانى پرسەنامەیەک ئاراستەى بنەماڵەى شێخ عەدنان نەقشبەندی دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

شێخ عەدنان نەقشبەندی، وەزیرى پێشووترى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە تەمەنى (82) ساڵى کۆچى دواییکرد. سەرۆک نێچیرڤان بارزانى پرسەنامەیەک ئاراستەى بنەماڵەکەى دەکات و دەڵێت، "هاوسۆز و هاوخه‌میانم."

ئەمڕۆ سێشەممە (20/ئەیلوول/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پرسەنامەیەک دەڵێت، "بە داخەوە هەواڵی کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو شێخ عەدنان نەقشبەندی، کەسایەتیی دیاری ئایینی و کۆمەڵایەتی، ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان و وەزیری پێشووتری ئەوقافی حکوومەتی هەرێمی کوردستانم پێگەیشت."

سەرۆکى هەرێمى کوردستان بەشێکى ترى پرسەنامەکەیدا دەشڵێت، " پرسە و سەرەخۆشیی قووڵم ئاراسته‌ى بنەماڵە بەڕێزەکەیان و كه‌سوكار و دۆستانی دەکەم و هاوسۆز و هاوخه‌میانم."

 

دەقى پرسەنامەیەکەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو شێخ عەدنان نەقشبەندی، کەسایەتیی دیاری ئایینی و کۆمەڵایەتی، ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان و وەزیری پێشووتری ئەوقافی حکوومەتی هەرێمی کوردستانم پێگەیشت.

پرسە و سەرەخۆشیی قووڵم ئاراسته‌ى بنەماڵە بەڕێزەکەیان و كه‌سوكار و دۆستانی دەکەم و هاوسۆز و هاوخه‌میانم. لە خوای مەزن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو به‌ بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و دڵنه‌وایى و ئارامی بە هەمووان ببەخشێت.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

20/9/2022

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین