موقتەدا سەدر پەيامێك ئاراستەى لايەنگرانى دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان
موقەتەدا سەدر، رێبەرى رەوتى سەدر پەيامێكى ئاڕاستەى لايەنگرانى كرد كە بۆ زيندووكردنەوەى چلەى ئيمام حوسێن سەردانى كەربەلا دەكەن و داوايان لێدەكات لە دروشمى سەربازى و حزبى و تائيفى دووركەونەوە، جەختيش لەسەر دوورخستنەوەى سەرايا سەلام و حەشدى شەعبى لە هەر كارێكى ئەمنى دەكاتەوە.

ئەمڕۆ يەكشەممە (11/ئەيلوول/2011) ماڵپەڕى (شەفەق نيوز) بڵاويكردەوە موقتەدا سەدر لە لاپەڕەى فەرمى خۆى لە تويتەر پەيامێكى (10) خاڵى بڵاوكردەوە، كە لەو پەيامە جەخت لەسەر بەرزنەكردنەوەى وێنە و نەپۆشينى كفن و هەر جلێكى تر دەكاتەوە كە لە زيارەتكارانيان جيا بكاتەوە.

لە خاڵى يەكەم سەدر جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "نابێت بەشداربووان ئاڵاى تايبەت بە هيچ لايەنێك بڵاوبكەنەوە، چونكە ئيمام حوسێن ئيمامى ئيسلام و مرۆڤايەتى و چاكسازى بوو."

هەروەك لە خاڵى سێيەم ئاماژە بەوە دەكات، كە "بەهیچ شێوەیەک زیارەتکاران نابێت کفن بپۆشن یان هەر جولوبەرگێکى تر كە  جیايان  لە زیارەتکارانی دیکەبکاتەوە، بەتايبەت بەرگرى سەربازى، پێويستە هەمووان بەرگى دڵسۆزى پاكى بپۆشن."

رێبەرى رەوتى سەدر لە خاڵى شەشەم رايدەگەينێت، "دەبێت بەهەموو شێوەیەک تۆمەت بەخشینەوە بەرانبەر ئەوانەى كە بە  بەعسی یان بەتیرۆرست یان بە میلیشیا وەسف دەكرێت رەتبكرێتەوە."

سەبارەت بە مامەڵەكردن لەگەڵ زيارەتكارانى وڵاتانى تر موقتەدا سەدر هۆشدارى دەدات و دەڵێت، "نابێت بەهيچ شێوەيەك دەستدرێژى بكرێتە سەر زيارەتكارانى غەيرە عێراقى، بەتايبەت برايارانى ئێران، ئەو دەستدرێژييەوە بەهەموو رێگەيەك رەتكراوەيە، ئەوە كارێكى ناشيرن و قەدەغەكراوە، بەڵكو حەرامە و پێچەوانەيە لەگەڵ هەموو داب و نەريتەكان."

له‌ عێراق كۆمه‌ڵێك بۆنه‌ى ئاینى تایبه‌ت به‌ مه‌زهه‌بى شیعه‌ هه‌یه‌، ساڵانە كه‌ به‌ ملیۆنان شیعه‌ له‌ ئێران و وڵاتانى تره‌وه‌ بۆ بەشدارى لەو بۆنانە روو له‌ نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا ده‌كه‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین