مەسرور بارزانی: پێشخستنى کەرتى تەندروستى پێویستى بە پشتیوانى هەموو کۆمەڵگا هەیە کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، "لە بواری تەندروستی لە کوردستان کێشە و گرفتی هەیە، بۆیە دەستمان بە چەند هەنگاوێک کردووە، هیوادارم بە هاوکاری هەموو لایەک بە تایبەتی پسپۆڕانی ئەو بوارە لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان بتوانین کەرتی تەندروستی لە کوردستان بە ئاستێک باش."

ئەمڕۆ شەممە (10/ئەیلوول/2022) مەسرور بارزانى، سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان لە چوارچێوەى بەشداریکردنى ئاهەنگى دەرچوونى قوتابیانى زانکۆى هەولێرى پزیشکى، وتارێکى پێشکەشکرد.

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەشێکى وتارەکەى ڕایگەیاند، "حکومەتی هەرێم بۆ پەرەپێدانی ئاستی زانستی زانکۆ و دامەزراوە پەروەردەییەکانمان، دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پڕۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەسندکرد، ئەو دەستەیەش ئامانجی بەرزکردنەوەی کوالێتی خوێندن و پەروەردەیە لە هەرێمی کوردستان."

مەسرور بارزانى، لە وتارەکەیدا ئاماژەى بەوەشکرد، لە چەند ساڵى ڕابردوو ئاستى زانکۆکانى کوردستان بەرزبۆتەوە، هەروەها گووتیشى، "بواری تەندروستی لە کوردستان کێشەى هەیە، بۆیە یەکێک لە لایەنە گرنگەکانی چاکسازی کابینەی نۆیەم، چاکسازیکردنە لە بواری تەندروستی باشترکردنی کوالێتی نەخۆشخانەکان و چاکسازیکردنە لە هاوردەکردن و پشکنین و چاودێریکردنی دەرمان، بۆیە دەستمان بە چەند هەنگاوێک کردووە."

ئەو جەختى لەوەکردەوە، دەبێ هەموان هەوڵى پێشخستنى کەرتى تەندروستى بدەن، چونکە ئەم کارە "بە تەنیا ئەرکی حکومەت نییە، بەڵکو پێویستی بە پشتیوانیکردنی پزیشکان و کۆمەڵگە بە گشتی هەیە."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین