گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان: پارتی لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەیە کوردستانی
مەحموود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكی بۆ رۆژنامەنووسان رایگه‌یاند، "پارتی لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەیە."سەبارەت پەرلەمانتارانی رەوتی سەدریش ئاماژەی بەوە كرد، ئەو پرسە دەبێت یاسا یەكلای بكاتەوە."

ئەمڕۆ هەینی (نۆی/ئەیلوول/2022) گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگه‌یاند، "پارتی لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەیه‌ له‌ عێراق، بەڵام بەو مەرجەی هەموو لایەنەکان بە ئەنجامدانی پرۆسەکە رازی ببن و بەڵێن بدەن ئەنجامەکانیشی قبوڵ بكه‌ن."

لە بەشێكی تری قسەكانی محەموود محەمەد رایگەیاند، "ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان قبوڵ نه‌كه‌ن، ئه‌وا ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ هیچ كاریگه‌رییه‌كی نابێت و هیچ گۆڕانكارییه‌كیش له‌ دۆخی عێراق دروست ناكات."

سەبارەت بە گەڕانەوەی پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر روونیكردەوە، "ئەمە پرسێکی یاساییە و بۆ ئەمەش داواکارییەک ئاراستەی دادگای فیدراڵی کراوە، ئایا ده‌كرێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان یاخود په‌سه‌ندكردنی ده‌سته‌له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یان یاساییه‌،‌ بۆیه‌ ئه‌مه‌ ئه‌ركی كه‌سانی یاساییه‌ شرۆڤه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بكه‌ن."

دەربارەی  دۆخی سیاسی عێراق، گوته‌بێژی پارتی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، "به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌ پێكهێنه‌ره‌كانی حكومه‌ت له‌سه‌ر دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیران كه‌ هه‌نگاوی سه‌ره‌كییه‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، دۆخه‌كه‌ زیاتر گرژی و ئاڵۆزی به‌خۆیه‌وه‌ بینی تا گه‌یشته‌ ئاستی توندوتیژی و به‌كارهێنانی چه‌ك له‌ به‌رامبه‌ر یه‌كدا."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین