باڵیۆزى یه‌كێتیى ئه‌وروپا: ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق به‌رزدەنرخێنین
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (حەوت/ئەیلوول/2022) نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ڤیله ڤاریۆلا باڵیۆزى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له عێراق كرد.
بەپێى ڕاگەیێندراوکى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، له دیدارێكدا ڤاریۆلا، ئه‌ندرێس ویبێرگ سه‌رۆكى نوێى نێرده‌ى ڕاوێژكاریى یه‌كێتیى ئه‌ورووپاى له عێراق به سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ناساند و "تیشكى خسته سه‌ر به‌رنامه و كار و چالاكییه‌كانى تیمى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و نیازى ئاماده‌یى و فراوانكردنى چالاكیى یه‌كێتیى ئه‌ورووپاى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ڕوون كرده‌وه."
سه‌رۆكى نوێى نێرده‌ى ڕاوێژكاریى یه‌كێتیى ئه‌وروپا له عێراق، "هه‌ڵوێست و هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و دیدگا و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق به گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن، به‌رز نرخاند."
سەرۆک نێچیرڤان، وێڕاى پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى سه‌رۆكى نوێى نێرده‌ى ڕاوێژكاریى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له عێراق، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و سوپاس و پێزانینى بۆ ڕۆڵى هاریكارانه و چالاكییه‌كانى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا و دامه‌زراوه‌كانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها "جه‌ختى له گرنگیى هاریكارى و یارمه‌تیدانى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه بۆ بره‌ودان به بواره‌كانى دیموكراسى، مافى مرۆڤ، ئازادییه‌كان، ئازادیى ڕاده‌ربڕین و هه‌موو ئه‌و بوارانه‌ى ده‌كرێ بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان سوودبه‌خش بن."
هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى "له‌وه كرده‌وه كه به‌بێ گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن و هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تیى نیشتمانى، كێشه‌كانى عێراق چاره‌سه‌ر نابن، بۆیه له‌م قۆناغه‌دا ده‌بێ هه‌موو هێز و لایه‌ن و پێكهاته عێراقییه‌كان سه‌قامگیریى سیاسى وه‌كى ئه‌ركى سه‌ره‌كى و له‌پێشینه‌ى خۆیان ببینن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كار بكه‌ن."
په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و كێشه‌كانیان، ڕه‌وشى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كان و فراوانكردنى نووسینگه‌ى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment